بەهای دینار رووی لە بەرزبوونەوە كرد

دوای كۆبوونەوەكەی نێوان بانكی ناوەندیی عێراق و شاندی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا بەهای دینار لە بەرامبەر دۆلاری ئەمریكیدا رووی لە بەرزبوونەوە كرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ كۆبوونەوەی نێوان شاندی بانکی ناوەندیی عێراق و یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا كۆتایی هات كە لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا گفتوگۆکرا دەربارەی گەیشتن بە سەقامگیریی نرخی ئاڵوگۆڕی دراو لە عێراق و میکانیزمەکانی پەیوەست بە کێشەیە.

نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ هاوکاری و نەرمی نواندنی پێویست بۆ گەیشتن بە ئامانجە هاوبەشەکان”.

كەشی ئەرێنیی كۆبوونەوەكە و زنجیرە رێوشوێنێكی نوێی بانكی ناوەندی، بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی دینار لە بەرامبەر دۆلاری ئەمریكی لە شارەكانی عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە.

بەهۆیەوە نرخی 100 دۆلار لە موسڵ بۆ 165.000 دینار، لە هەولێر تا 155.000 دینار و لە سلێمانی 164.000 دابەزی.

ئەمەش لەكاتێكدایە رۆژی پێنجشەممە نرخی 100 دۆلار تا نزیكەی 175.000 دینار بەرزبووەوە و لە كۆتایی رۆژەكەشدا لە 172.500 دیناردا جێگیربوو.

بابەتی پێشتر

نوێترین هەنگاو لەبارەی سەقامگیركردنی نرخی دۆلار ئاشكرادەكرێت

بابەتی دواتر

لە دهۆک کەسێک برایەکی خۆی کوشت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی دۆلار دابەزی

نرخی دراوە بیانییەكان بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە 31ی کانونی دووەم، لە بازاڕەكانی هەرێم بڵاوکرایەوە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە…
زیاتر ببینە

دۆلار جێگیرە

نرخی دۆلار بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە تاڕادەیەک بەجێگیری ماوەتەوە دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا گۆڕانکاریی زۆر لە نرخەکەیدا ڕوویدا.…
Total
0
Share