لە رووداوێكی هاتوچۆدا لە هەولێر سێ كەس بوونە قوربانی

ئۆتۆمبێلەكان پاش رووداوەكە

بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆ لەسەر رێگای هەولێر-خەبات شۆفێرێك گیانیلەدەستدا و دوو كەسی دیكەش برینداربوون.

فازل حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، کاتژمێر 1ی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر رێگای سەرەکیی هەولێر-خەبات، ئەلنترایەکی تایبەت ویستی لە شوێنێک پێچبکاتەوە کە شوێنی پێچکردنەوە نەبوو، لەكاتی پێچكردنەوەكەیدا كەوتەسەر رێڕەوی تانكەرێك كە لەدوایەوە دەهات و پێكدادان لەنێوانیاندا دروستبوو.

بەهۆی رووداوەكەوە شۆفێری ئەلنترا-كە گیانیلەدەستدا و دوو كەسی دیكەش برینداربوون، وەك ئەوەی فازڵ حاجی ئاماژەی پێدا.

ئەوەشی خستەڕوو، لە لێکۆڵینەوەدا ئەلنتراكە بە لایەنی خەتابار دانرا، چونکە لە شوێنێکی هەڵە پێچیکردبۆوە، لەگەڵ ئەوەشدا سەیری ئاوێنەی نەكردووە بۆ دڵنیابوون لە چۆڵی شەقام.

بابەتی پێشتر

لەكاتی وێنەگرتندا گەشتیارێك لە باڵەكایەتی بە سەختی برینداربوو

بابەتی دواتر

كێشە لە مووچەدا دروستدەبێت<br> دیناری بەردەستی حكومەتی عێراق روو لە كەمبوونە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share