وتەبێژی كۆمسیۆن: شەش مانگمان پێویستە ئەگەر داوابكرێت ئەمساڵ هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت

وتەبێژی ئەنجومەنی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان و ڕاپرسی لە هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، “ئەگەر داوابكرێت ئەمساڵ هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان ئەنجامبدرێت شەش مانگمان پێویستە و دەشڵێت، دەبێت لایەنەكان لەسەر شێوازی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكان و هەمواركردنەوەی یاساكە رێكبكەون”.

شیروان زرار وتەبێژی ئەنجومەنی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان و ڕاپرسی لە هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەگەر لایەنەكان بیانەوێت هەڵبژاردن لە ئەمساڵدا ئەنجامبدرێت دەبێت لەسەر كاتی هەڵبژاردن رێكبكەون و لە پەرلەمانی كوردستانەوە بڕیار لەسەر كاراكردنەوەی كۆمسیۆن و دووبارە متمانەی بدرێت و لە هەمانكاتدا لەسەر شێوازی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن كە ئەگەر گۆڕانكاری تێدا بكرێت رێككەوتن بكرێت و یاسای هەڵبژاردنەكانیش هەمواربكرێتەوە.

راشیگەیاند، كۆمسیۆن پێویستی بە بودجەیەكە كە پڕۆسەكە ئەنجامبدات و دەبێت بە مەرسوومێك لەلایەن سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستانەوە كاتی ئەنجامدانی هەڵبژاردن دیاربكرێت.

بە وتەی بەرپرسەكەی كۆمسیۆن، دەبێت لایەنەكان تا كۆتایی مانگی نیسانی ئەمساڵ بگەنە رێككەوتن و كۆمسیۆنیش پێویستی بە شەش مانگ هەیە تا ئامادەكارییەكانی ئەنجامبدات و بتوانرێت لە كۆتایی ئەمساڵدا هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان بەڕێوەبچێت.

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت دابەزی

بابەتی دواتر

سێ كەس بە تۆمەتی دزینی زیاتر لە 100 مۆبایل لەناو بازاڕی شاری سلێمانی دەستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share