بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئێمە و زۆرینەی لایەنە سیاسییەكانی تر لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی بێگەردین لە وادەی خۆیدا

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغداد پێشوازیكرد لە جێنین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق.

لە كۆبوونەوەكەدا دوایین گۆڕانكارییە سیاسییەكان، كێشە ناوخۆییەكانی هەرێمی كوردستان و هەڵبژاردن، ناكۆكییەكانی نێوان هەولێر و بەغداد گفتوگۆیان لەبارەوەكرا و جەخت لە كۆتاییهێنان بە گرژییەكان و دەستپێكی قۆناغێكی نوێی سیاسی كرایەوە.

پرسی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان و بۆچوونی لایەنە سیاسییەكان سەبارەت بە پرۆسەكە یەكێك بوو لە تەوەرەكانی كۆبوونەوەكە و سەرۆك بافڵ وتی، “ئێمە و زۆرینەی لایەنە سیاسییەكانی تریش لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی بێگەردین لەوادەی خۆیدا، بەڵام دەبێت یاسای هەڵبژاردن هەموار بكرێتەوە، تۆماری دەنگدەران پاكبكرێتەوە و پێكهاتەكان نوێنەرایەتیی خۆیان هەڵبژێرن و وەك كارتی فشار بەكارنەهێنرێن، جێبەجێكردنی ئەو خاڵانەش پەیوەستە بە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێكی بێگەردەوە لە وادەی دیداریكراوی خۆیدا”.

هەر لە دیدارەكەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە پشتیوانی هەوڵە نیشتمانییەكان كردەوە لەپێناو سەرخستنی حكومەتی نوێ و جێبەجێكردنی بەرنامەكانی لەپێناو پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و بەهێزكردنی پایەكانی دەوڵەتداری.

بابەتی پێشتر

كەشناسيی هەرێم: بەفر و بارانبارین بەردەوامدەبێت

بابەتی دواتر

سودانی لەبارەی دۆلارەوە فەرمانێكی بۆ هێزە چەكدارەكان دەركرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق كەشتیی گەورە دەكڕێت

كەشتیگەلی عێراق گەورە دەكرێت و نەوتگوێزەرەوەی زەبەلاحی بۆ زیاددەكرێت. بڕیارە لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە، كەشتییەكی گەورەی گواستنەوەی نەوت…
Total
0
Share