پلاسخارت: كێشەكانی عێراق كەڵەكەبوون بە شەو و رۆژێك چارەسەر نابن

نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق رایدەگەیەنێت، كێشەكانی عێراق كەڵەكەبوون و بە شەو و رۆژێك چارەسەر نابن و دەشڵێت، “پێویستە هەرێم و بەغداد بە دانوستان كێشەكانی نێوانیان چارەسەر بكەن”.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش بەڕێوەچوو جێنین پلاسخارت نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق لە وتارێكیدا رایگەیاند، پشت بەستن بە تەنها بە نەوت ئابوریی عێراق لاواز دەكات و پێویستە عێراق سەرچاوەی داهاتی فرەچەشن بكات.

وتیشی، “لە عێراق گەندەڵی بووەتە سیستماتیك و ئەگەر هەنگاوی بەپەلە نەنرێت دۆخی عێراق خراپتر دەبێت و پێویستە هەرێم و بەغداد بە دانوستان كێشەكانی نێوانیان چارەسەربكەن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ” كێشەكانی عێراق كەڵەكەبوون و بە شەو و رۆژێك چارەسەر نابن و نەتەوە یەكگرتووەكانیش بە هەموو شێوەیەك پشتیوان دەبێت بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی عێراق”.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵه‌بانی له‌باره‌ی دۆسیه‌ی شه‌هید هاوكار جافه‌وه‌ چی به‌ باڵیۆزی به‌ریتانیا وت؟

بابەتی دواتر

لە دوای  50 هەزار ساڵ دیاردەیەکی گەردوونی روودەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share