بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە 15 کەس بوونە قوربانی

لە دوو رووداوی هاتوچۆدا 14 کەس برینداربوون و کەسێک گیانیلەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی کەرکوک بڵاویکردەوە، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای فڕۆكەخانەی كەركوك کچێک گیانیلەدەستداوە و 12 کەس برینداربوون.

رووداوەکە لەنێوان ئۆتۆمبێلێكی جۆری جێب و تۆیۆتایەكی دەبڵ-دا روویداوە، هەردوو ئۆتۆمبێلەکە خێزانیان تێدابووە.

رووداوی دووەم لەسەر هەمان رێگە روویداوە و ئۆتۆمبێلێكی جۆری BMW خۆی بە عەمودێكی كارەباییدا کێشاوە و بەهۆیەوە هەردوو سەرنشینەكەی بە سەختی برینداربوون.

بەپێی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی کەرکوک هۆکارەکەی خێرایی و پابەندنەبوونی شۆفێرەکان بووە بە ڕێنماییەکانەوە.

بابەتی پێشتر

شەش تیرۆریست لە سلێمانی دەستگیرکران

بابەتی دواتر

جوتیار عادل: دادگای فیدراڵی بە بڕیاری پۆڵ برێمەر دامەزراوە و پێچەوانەی دەستوورە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەبارەت بە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکان ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکان بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا داوا لە شارەوانییەکانیی سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکەیان دەکات نوێنەراکانیان بنێرن بۆلایان. بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share