بزانە لە سێ رۆژدا ئاستی ئاوی بەنداوەکانی هەرێم چەند زیادییان کردووە

بەنداوی دەربەندیخان

بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان لە سێ رۆژی رابردوودا بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە ئاستی ئاویان بەرزبووەتەوە و لە بەنداوی دەربەندیخان نزیکەی نیو مەتر زیادیکردووە.

بەڕێوەبەری بەنداوی دووکان کۆچەر کەریم بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، ئاستی ئاوی بەنداوی دووکان تەنها لە سێ رۆژی رابردوودا و بە کاریگەریی ئەو بارانەی لەو ماوەیەدا باریوە 26 سانتیمەتر بەرزبووەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای دەربەندیخان حەیدەر حەمید بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان لەم سێ رۆژەدا 46 سانتیمەتر بەرزبووەتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە رێژەی بارانبارینی ئەمساڵ لە شاری سلێمانی تا ئێستا گەیشتووتە 291 ملیمەتر ئەوەش بەراورد بە ساڵی پار 30 ملیمەتری زیاترە کە لە ساڵی رابردوودا رێژەکە 260 ملیمەتر بووە.

دوێنێ چوارشەممە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو رایگەیاند، ژمارەیەک لە بەنداوە بچووکەکان سەرڕێژ بوون و ئاستی ئاوی بەنداوەکانی چەمرگە، دێوانە، تورەجار و خنس کە لە کۆتایی ساڵی 2022ـدا تەواوبوون بە رادەیەکی باش زیادیکردووە.

بابەتی پێشتر

بەفر رێگەی بیارە – تەوێڵەی گرتووە

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ژیانی خەڵک لەسەروو هەموو شتێکەوەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوشێوەی دەستوورە.. ڕۆژئاوای كوردستان “پەیمانی كۆمەڵایەتی” هەمواردەكاتەوە

خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژئاوای كوردستان بڕیاریداوە “پەیمانی كۆمەڵایەتی” هەمواربكرێتەوە و مەبەست لەو هەنگاوەش “بەرجەستەكردنی دیموكراسیەتی زیاترە”. ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و…
Total
0
Share