بەفر رێگەی بیارە – تەوێڵەی گرتووە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە، شۆفێران ئاگاداردەكاتەوە لەوەی بەهۆی بارینی بەفری زۆرەوە، رێگەی سەرەكیی بیارە – تەوێڵە گیراوە.

لە ئاگادارینامەیەكدا كە ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویكردەوە، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە دەڵێت، “لە سنووری هەورامان رێگەی بیارە – تەوێڵە بە تایبەتی لە نزیك سۆسەکان گیراوە و هاتوچۆكردن ئەستەم بووە، بە هۆکاری بارینی بەفرێکی زۆر تەنها ئۆتۆمبێلی دەبڵ ئەکسل بە زنجیرەوە دەتوانێت ئەو رێگەیە بەکاربهێنێت”.

جەختدەكاتەوە كە سەرباری راماڵینی بەفر بە بەردەوامی لە لایەن تیمەكانی شارەوانییەوە، هاتوچۆكردنی ئۆتۆمبێل ئەستەم بووە و داوا لە شوفێران دەكات تا رێگەكە لە بەفر خاوێندەكرێتەوە، ئەو رێگەیە بۆ هاتوچۆکردن بەکارنەهێنن.

بابەتی پێشتر

لە سلێمانی پێنج تۆمەتبار دەستگیرکران

بابەتی دواتر

بزانە لە سێ رۆژدا ئاستی ئاوی بەنداوەکانی هەرێم چەند زیادییان کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: ئەو خۆڵبارینەی ئێستا هەیە کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر تەندروستی هەیە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی کاریگەرییەکانی خۆڵبارینی لەسەر تەندروستی بڵاوکردەوە و ئاشکراشیکردووە، خۆڵبارین یەکێکە لە کێشە کاریگەرەکان لەسەر تەندروستیی…
Total
0
Share