لە سلێمانی پێنج تۆمەتبار دەستگیرکران

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی پێنج تۆمەتباری راگەیاند، کە تەقە و هەڕەشەیان لە خەڵک کردووە.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکرد، “دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ هاوڵاتییه‌ك له‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ كوردسات سكاڵای‌ تۆماركرد كه‌ له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه‌ ته‌قه‌ له ‌دووكانه‌كه‌ی‌ كراوه ‌و هه‌ڕه‌شه‌ی‌ لێكراوه‌، هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچونه‌كانییان بۆ دۆزینه‌وه‌ و ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تباران ده‌ستپێكرد و توانرا ئەو پێنج تۆمەتبارە دەستگیربکرێن”.

پۆلیسی سلێمانی ناسنامەی تۆمەتبارەکانی بەمشێوەیە ئاشکرا کردووە:

ئـ، م، ع له‌دایكبووی‌ 1996

س، ع، ق له‌دایكبووی‌ 1991

م، ع، م، له‌دایكبووی‌ 2002

ئـ، ئـ، ح له‌دایكبووی‌ 1992

م، ع، ح له‌دایكبووی‌ 1992

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، پێنج تۆمەتبارەکە له‌به‌رده‌م دادوه‌ردا دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه ‌و به ‌بڕیاری‌ دادوه‌ر راگیراون ‌و له‌لایه‌ن بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ كوردساته‌وه‌ په‌ڕاوی‌ لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوته‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌.

بابەتی پێشتر

بۆ کارئاسانیی هاوڵاتییان دوو بەڕێوەبەرایەتیی کارەبا لە سلێمانی دەکرێتەوە

بابەتی دواتر

بەفر رێگەی بیارە – تەوێڵەی گرتووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share