(ڤیدیۆ) پاریس لە شەوی کەوتنی مباپێ-دا بردنەوەی تۆمارکرد

لە چێوەی کێبڕکێکانی هەفتەی (21)ی خولی فه‌ره‌نسا، یانه‌ی پاریس سان جێرمان بردنەوەی به‌رامبه‌ر مۆنتیپیلێ تۆمارکرد.

یانه‌ی پاریس سان جێرمان له‌ یاریگای له‌ “پارک دی پرینس”، یاریی هه‌فته‌ی (21)ی “لیگا 1″ی به‌رامبه‌ر یانه‌ی یانه‌ی مۆنتیپیلێ ئه‌نجامدا و به‌ ئه‌نجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بردنەوەی بەدەستهێنا.

گۆڵه‌کانی پاریس له‌ خوله‌کەکانی 55، 72، 90 له‌لایه‌ن فابیان ڕویز، لیۆنێل مێسی، وارین زایری ئیمیری-یەوە‌ تۆمارکران، گۆڵەکەی مۆنتیپیلێ لە خولەکی 89 لەلایەن ئاڕنۆڵد نورەدینەوە تۆمارکرا.

لە هەمان یارییدا، کیلیان مباپێ دوو پەناڵتی لەدەستدا و بەهۆی پێکانەوە شانبەشانی سێرجیۆ ڕامۆس یاریگای بەجێهێشت.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، پاریس به‌ کۆکردنه‌وه‌ی (51) خاڵ و جیاوازیی پێنج خاڵ بەرامبەر یانەی مارسیلیا، له ‌لووتکه‌ی ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی خولی فه‌ره‌نسا جێگیربوو.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) ڕۆما دەرکرا و فیۆرنتینا گەیشتە نیوەی کۆتایی جامی ئیتاڵیا

بابەتی دواتر

ماینز 0-4 بایرن میونشن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یارییەکانی ئەمڕۆ بزانە

ئەمرۆ لە خول و پاڵەوانێتییەکانی ئەوروپا چەندین یاریی بەهێز و گرنگ بەڕێوەدەچن. لە ئینگلتەرا لیڤەرپوڵ دەیەوێت لەسەر بردنەوەکانی…
Total
0
Share