پێرێز چاوی لە یاریزانە بێبەرامبەرەکانە

سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید، فلۆرنتینۆ پێرێز بەردەوامە لە کارکردن بە سیستمی گواستنەوەی لاوان و ئەو یاریزانانەی نرخیان بێبەرامبەرە، لە نوێترین جووڵەشدا هەوڵەکانیان بەئاراستەی کۆرنتین تۆلیسۆ-ی فەرەنسی دەستپێکردووە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی مارکا، تۆلیسۆ لە هاوینی 2022 بۆندەکەی لەگەڵ بایرن میونشن کۆتاییدێت و تاوەکو ئەم ساتە نوێنەکراوەتەوە، نرخی گواستنەوەی لە میرکاتۆی هاوینی 2022 دەبێتە بێبەرامبەر، بۆ ئەو مەبەستەش یانەی ڕیاڵ مەدرید هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی دەستپێکردووە.

جگە لە تۆلیسۆ، فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی شاهانە، پەیوەندیی دۆستانە و گفتوگۆی لەگەڵ چەند یاریزانێکی دیکە دەستپێکردووە، کە سەرجەمیان لە هاوینی 2022 بۆندەکانیان کۆتاییدێت و گواستنەوەیان بێبەرامبەرە، لەنموونەی، کیلیان مباپێ (پاریس سان جێرمان)، ئەنتۆنیۆ ڕۆدیگێر (چێڵسی)، فرانک کیسی (میلان).

مارکا نووسیویەتی، دۆسیەی تۆلیسۆ هاوشێوەی داڤید ئالابا-ی بەرگریکاری پێشووی بایرنە، کە بێبەرامبەر و بە مووچەیەکی باشتر پەیوەندی بە یانەی شاهانەوە کرد، سەرۆکایەتی ڕیاڵ لەڕێگەی تەرخانکردنی مووچەیەکی باشترەوە مامەڵە لەگەڵ یاریزانە داواکراوەکاندا دەکات.

بابەتی پێشتر

عێراق.. هاوسەرگیریی منداڵان لە کامپەکاندا لەئاستێکی بەرزدایە

بابەتی دواتر

(NBA) - مەیامی هیت دیسانەوە دۆڕا و واریەرز بردنەوەی حەوتەمی تۆمارکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) فه‌ره‌نسا و به‌لجیکا بلیتی مۆندیالیان بڕی و هۆڵه‌ندا چانسێکی گه‌وره‌ی له‌ده‌ستدا

هه‌ڵبژارده‌کانی فه‌ره‌نسا و به‌لجیکا یارییه‌کانی گه‌ڕی نۆیه‌می پاڵاوتنه‌کانی کیشوه‌ری ئه‌وروپایان بۆ گه‌یشتن به‌ مۆندیالی قه‌ته‌ر ئه‌نجامدا، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌که‌…
Total
0
Share