100 دۆلار گەیشتە 170 هەزار دینار

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری هەولێر گواستییەوە، بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی لە نووسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراو لە شاری هەولێر گەیشتە 170 هەزار دینار و بە 169هەزار و 500 دینار لە هاوڵاتییان وەردەگیرێت.

هەر لەو بارەیەوە جەبار گۆران وتەبێژی بازاری دراوی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ بەهای 100 دۆلار لە كاتی داخستنی بازاڕدا بە 168هەزار و 400 دینار مامەڵەی پێوەكراوە و دواتر نرخەكەی بەرزتربووەوە.

وتیشی، هەرچەندە ئەمڕۆ بڕێكی زیاتر دۆلار لەلایەن بانكی ناوەندیی عێراقەوە خرایە بازاڕەوە، بەڵام بەپێچەوانەوە بەهای دۆلار بەرامبەر دینار زیاتر بەرزبووەوە.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەكێتی پێشوازی لە هەر هەوڵێك دەكات كە ئامانج لێی چارەسەری یەكجارەكی كێشەكان بێت

بابەتی دواتر

خێرخوازان كارەبای بەرهەمهاتوو لە وزەی خۆر بۆ خوێندنگەیەك دابیندەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share