بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغداد چاویكەوت بە ئەیاد عەلاوی، سەرۆكی هاوپەیمانیی نیشتمانی.
لە دیدارێكدا كە دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتاریەتی سەرۆك مام جەلال ئامادەبوون، دوایین پێشهاتە سیاسییەكان، جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەت و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغداد گفتوگۆیان لەبارەوەكرا و جەخت لە بەردەوامی گفتوگۆكان و پابەندبوون بە دەستوورەوە كرایەوە وەك خاڵی كۆكەرەوەی لایەنەكان.
سەرۆك بافڵ ئاماژەی بە رۆڵی هێزە شۆڕشگێڕەكانی عێراق كرد لە پشتیوانیكردنی مافەكانی گەلی كورد و رایگەیاند، “برایەتی و پێكەوەییمان فاكتەری پاراستنی سەقامگیری و چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانە. وتیشی، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشوازی لە هەر هەوڵێك دەكات كە ئامانج لێی چارەسەری یەكجارەكی كێشەكان و دەستەبەركردنی داهاتوویەكی ئارام و سەقامگیر بێت لە ناوچەكە”.