بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغداد پێشوازیكرد لە ئیلبروس كوتراشیڤ، باڵیۆزی روسیا لە عێراق.
لە دیدارێكدا دوایین پەرەسەندنە سیاسییەكانی هەرێم و عێراق تاوتوێكران و جەخت لە چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغداد كرایەوە بەشێوەیەك مافەكانی هەموولایەك پارێزراوبێت و دەستوور بنەمای چارەسەركردنی كێشەكان بێت.
پاراستنی سەقامگیریی ناوچەكە و یەكخستنی هەوڵەكان لەپێناو سەرخستنی حكومەتی نوێ تەوەرێكی تری دیدارەكە بوو و هەردوولا هاوڕابوون هەموو هەنگاوەكان بە ئاڕاستەی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و دەستەبەركردنی ژیانێكی شایستەبێت بۆ هاوڵاتییان.