وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ لە سەرجەم ئەو شوێنانەی كە كامێرای چاودێریی خێرایی نوێ دانرابوون هێمای ئاگاداركردنەوەی كامێرا دانراون.
فازڵ حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە سەرجەم ئەو شوێنانەی كە كامێرای چاودێریی خێرایی نوێ دانراون،لەلایەن تیمەكانی ئەندازەی هاتوچۆوە هێمای ئاگاداركردنەوەی كامێرا دانراون.
دەشڵێت، “هیوادارین شۆفێران سەیری هێماكان بكەن و بیانخوێنەوە تا سەلامەت بن و دووچاری سزای توند نەبن”.