قوباد تاڵەبانی لەگەڵ فراکسیۆنی یەکێتی لە بەغداد كۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال، لە بەغداد لەگەڵ فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبووەوە.

لەبارەی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەوە، د. كەریم شكور ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەران بە ئێستای راگەیاند، كۆبوونەوەكە لە دوو تەوەر پێكهاتبوو كە دۆخی هەرێمی كوردستان و عێراقیان لەخۆگرتبوو.

ئاشكراشیكرد، لەبارەی دۆخی هەرێمی كوردستانەوە، گفتوگۆكراوە سەبارەت بە دوایین پێشهاتە سیاسییەكان و ئاگاداركردنەوەی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران لەبارەی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی نێوان هەردوو شاندی باڵای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستانەوە.

د. كەریم شكور وتیشی، گفتوگۆیانكردووە لەبارەی كارەكانی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران و چۆنێتیی بەڕێوەچوونی كارەكان و ئەو لیژنانەی ئەنجومەنەكە كە بەمدواییانە پێكهێنراون.

بابەتی پێشتر

کەشناسیی زانیاریی نوێ لەبارەی ئەو شەپۆلی بەفر و بارانەوە ئاشکرادەکات کە هەرێمی گرتووەتەوە

بابەتی دواتر

ڕۆناڵدۆ بە پڕۆگرامێکی تایبەت دەگەڕێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەحیا رەسوڵ: داوامان لێکراوە یاسا لەسەر بکەرانی هێرشی سەر سەربازگەکان جێبەجێبکەین

وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان رایدەگەیەنێت، “دووپاتیدەکەینەوە هێرشەکانی سەر بارەگاکانی هێزەکانی هاوپەیمانان رەتدەکەینەوە و فەرماندەی گشتی، هێزەکانی راسپاردووە…
Total
0
Share