(ڤیدیۆ) ناپۆلی یاریی لووتکەی لە ڕۆما بردەوە

ئه‌مشه‌و یەکشه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 20ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی ناپۆلی بردنه‌وه‌یه‌کی گرنگی به‌رامبه‌ر ڕۆما تۆمارکرد.

یانه‌ی ناپۆلی له‌ “دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا ستادیەم” میوانداریی ڕۆمای پایتەختی کرد، یانه‌ی خانەخوێ توانی به‌ ئه‌نجامی دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێک یارییه‌که‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی کۆتایی پێبهێنێت.

گۆڵه‌کانی “پارتینۆپێ” له‌ خوله‌کەکانی 17، 86 له‌لایه‌ن ڤیکتۆر ئۆسیمین و جیۆڤانی سیمیۆنی-یەوە‌ تۆمارکران، گۆڵەکەی “جێلاڕۆسی”یش لە خولەکی 75 لەلایەن ستیفان شەعراوی-یەوە تۆمارکرا.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، یانه‌ی ناپۆلی ژماره‌ی خاڵه‌کانی گه‌یانده‌ 53 و لە پله‌ی یه‌که‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا جێگیربوو، له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی ڕۆما به‌ 37 خاڵه‌وه‌ له‌ پله‌ی شەشەم بەردەوامبوو‌.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) پاریس بەرامبەر ستاد ڕیمسی یەکسانبوونی تۆمارکرد

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر سۆسیداد دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share