دادگای فیدراڵی سكاڵای لەسەر شاخەوان عەبدوڵا تۆماركرد

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە بەغدادەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، دادگای فیدراڵیی عێراق سكاڵای لەسەر شاخەوان عەبدوڵا جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تۆماركردووە و بانگێشتی دادگا دەكرێت، سكاڵاكەش پەیوەندی بە لە كەداركردنی دادگاكەوە هەبووە كە ناوبراو هەڕەشەی دانانی سنووری بۆ دادگای فیدراڵیی عێراق كردووە.

لە زانیارییەكاندا هاتووە، دوای ئەوەی شاخەوان عەبدوڵا لە پۆستێكیدا رایگەیاندبوو، “بڕیارەكانی دادگا بۆ راگرتنی پارە بۆ هەرێمی كوردستان پێچەوانەی دەستوورە جێگری سەرۆكی دادگای فیدراڵی سكاڵای تۆماركردووە و پێیوابووە ئەو قسانەی لەكەداركردنی دادگای فیدراڵی بووە”.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ئەو ماددەيیەی كە شاخەوان عەبدوڵای پێ بانگێشت كراوە سزای تاوەكو زیندانی تێدایە بەو پێیەی هەڕەشەی دانانی سنوورو دەستوەردانی لە دادگاكە كردووە.

بابەتی پێشتر

دەیان هەزار نەمام لە قەرەهەنجیر و بانی مەقان دەڕوێندرێن

بابەتی دواتر

نوێترین لێدوانی سەرۆكی دادگای فیدراڵی لەبارەی ناردنی پارە بۆ هەرێمی كوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەبدولحەكیم خەسرەو: هەمواری یاسای بودجە چارەسەری كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەكات

سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، هەمواری یاسای بودجە چارەسەری كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەكات…
Total
0
Share