فەرمانگەی میدیا و زانیاری: بۆ كەمكردنەوەی رووداوەكانی هاتوچۆیە

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، نوێترین بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ جێگیركردنی كامێرای پۆینت تو پۆینتە لە شەقامە خێراكان لە پێناو كەمكردنەوەی رووداوەكانی هاتوچۆدایە.

بەپێی راگەیەندراوێكی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، نوێترین بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ جێگیركردنی كامێرای پۆینت تو پۆینتە لە شەقامە خێراكان ئەمەش لە پێناو كۆنترۆڵكردنی خێرایی شۆفێران و كەمكردنەوەی ڕووداوەكانی هاتوچۆیە.

لە راگەیەندراوەكە هاتووە، بڕیارە ئەم سیستمە نوێیە لە سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان جێگیر بكرێت و ئێستا لە بەشێك لە شەقامە خێراكانی هەولێر و سلێمانی جێگیركراون.

بابەتی پێشتر

بومەلەرزەیەكی بەهێز ناوچەیەكی هەژاند

بابەتی دواتر

بەهۆی مارتینێزەوە (فیفا) یاسایەکی نوێ دەردەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاوات شێخ جەناب: هەموو پشتیوانییەكی كەرتی تایبەت دەكەین بۆ بوونیادنانی ئابورییەكی نیشتمانی

وەزیری دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، “هەموو پشتیوانییەكی كەرتی تایبەت دەكەین بۆ بوونیادنانی ئابورییەكی نیشتمانی”. بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی هەرێم…
Total
0
Share