بومەلەرزەیەك بە گوڕی 4.6 پلە بە پێوەری رێختەر لە شارۆچكەی مەندەلیی باشووری كوردستانی دا و لایەنی پەیوەندیدار داوا لە هاوڵاتییان دەكات بە ئاگاییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەكەدا بكەن.
دەستەی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی عێراق ئاشكرایكرد، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە بومەلەرزەیەكی بەهێز لە قەزای مەندەڵیی سەر بە پارێزگای دیالەی دا و هاوڵاتییان هەستیان بە گوڕ و كاریگەرییەكەی كردووە.
دەستەی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی راشیگەیاند، گوڕی بومەلەرزەكە 4.6 پلە بە پێوەری رێختەر بووە و داوای لە هاوڵاتییان كرد بە وریایی و ئاگاییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەكەدا بكەن و خۆیان لە پڕوپاگەندە دووربگرن.