بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، سەرباری بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی، بەهۆی دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگانە بەسەر هاوڵاتییان كاریگەری لەسەر نرخی ماددە خۆراكییەكان هەبووە و نرخی ماددە خۆراكییەكان بەو شێوەیە لە بازاڕەكاندا بەرزنەبووەتەوە و دەشڵێت، بەردەوام چاودێری بازاڕ و نرخ دەكەین”.
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “گۆرانكاری لە بەهای دراوەكان نەك تەنها لە هەرێمی كوردستان و عێراق، بەڵكو لە هەموو جیهاندا كاریگەری لەسەر نرخی ماددە خۆراكییەكان دەبێت، بەڵام بەهۆی دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگانەی هاوڵاتییان لە كاتی خۆیدا توانراوە خواست لەسەر ماددە خۆراكییەكان كەمتربێتەوە و سەرباری بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار نرخی ماددە خۆراكییەكان بەو شێوەیە لە بازاڕدا بەرزبوونەوەی بەخۆوە نەبینیوە و ئێمەش لەرێی چاودێریی بازرگانیی پارێزگاكانەوە بەردەوام چاودێریی بازاڕمان كردووە”.
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم دڵنیایی دایە هاوڵاتییان، كە بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار لە كاریگەری لەسەر كەمبوونەوەی هاوردەكردنی ماددەخۆراكییەكان نەبووە وتیشی ، “لەم مانگەدا نزیكەی 200 مامەڵەی بازرگانی ئەنجامدراون كە زۆرینەیان ماددە خۆراكییەكان بوون”.