وەزارەتی ئەوقاف رێنماییەکانی تایبەت بە لەجێدانانی بۆ حەجی ئەمساڵ بڵاوکردەوە

مەراسیمی حەج فۆتۆ: ڕۆیتەرز

وەزارەتی ئەوقاف رێنماییەکانی تایبەت بەلەجێدانان(تەنازول)ی بۆ پرۆسەی حەجی ئەمساڵ راگەیاند کە لە خاڵی یەکەمدا هاتووە، گەر کەسێک ناوی بۆ پرۆسەی حەج دەرچووبێت بەڵام کۆچی دواییکردبێت یەکێک لە کەسە نزیکەکانی دەتوانن لەجیاتی ئەو فەریزەی حەج بەجێبگەیەنێت.

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی وەزارەتی ئەوقاف کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، “هەر هاوڵاییەک کە ناوی دەرچووبێت بەڵام کۆچی دواییکردبێت، یەکێک لە خانەوادەکەی دەتوانێت لەبری فەریزەی حەج بەجێبگەیەنێت بەڵام بە رەزامەندی میراتگرەکانی دیکەی”.

هەر لە نووسراوەکەدا هاتووە، “ئەندامانی خێزان لەناو خۆیاندا دەتوانن تەنازول بۆ یەکتر بکەن، ئەگەر پیاوێک دوو ژنی هەبوو ژنەکان دەتوانن لەنێوان خۆیاندا تەنازول بۆ یەکتر بکەن بە مەبەستی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج”.

لەبەشێکی دیکەشدا ئاماژە بەوەکراوە، “ئەو پشکانەی بۆ خانەوادەی شەهیدان تەرخاندەکرێت مامەڵەی تەنازول لەلایەن فەرمانگەی تایبەتی خۆیان لە سنووری پارێزگاکەیان ئەنجامدەدرێت”.

 

بابەتی پێشتر

ئیبراهیمۆڤیچ گەڕایەوە سەر چیمەن

بابەتی دواتر

نرخی کارەبای موەلیدەی سیتییەکان دیاریکرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی مریشك دابەزی

بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، نرخی مریشك بە بەراورد بە پێشتر دابەزینی بەخۆوە بینیوە و یەك كیلۆ…
Total
0
Share