کۆمپانیای سۆمۆ رایگەیاند، لە مانگی رابردوودا زۆرترین بڕی نەوتی عێراق لەلایەن کۆمپانیا هندی و چینییەکانەوە کڕدراون.
بەپێی ئامارێک کە کۆمپانیای سۆمۆ بڵاویکردەوە، “لە مانگی کانوونی یەکەمدا زۆرترین بڕی نەوتی خاوی عێراق زۆرترین بڕی نەوتی عێراقیان کڕیوە کە ژمارەیان حەوت کۆمپانیا بووە، لە کۆی 36 کۆمپانیای جیهانی”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “چوار کۆمپانیای کۆریای باشوور کڕیاری بەشێکی دیکە لە نەوتی عێراق بوون و پلەی دووەمیان گرتووە، لەدوای ئەوانیش کۆمپانیا ئەمریکی و ئیتاڵییەکان دێت بۆ هەر یەکێکیان و سێ کۆمپانیایان بەشداریان لە کڕینی نەوتەکەدا کردووە، یۆنانیش بە دوو کۆمپانیا پلەی دووەمی گرتووە”.
باسیلەوەشکرد، “لەدوای ئەوانیش هەریەکە لە ئیسپانیا و هۆڵەندا و بەریتانیا و تورکیا و روسیا و ئیمارات و میسر و ئوردن و کوەیت و تایوان و مالیزیا یەکی لە رێگەی کۆمپانیایەکیانەوە بەشێک لە نەوتی عێراقیان کڕیوە”.
هەر لە راپۆرتەکەی سۆمۆدا هاتووە، “کڕینی نەوتی عێراق بەو کۆمپانیایانە لە رێگەی گرێبەستێکەوە دەبێت کە حکومەت لەگەڵیاندا ئەنجامیانداوە”.