نێچیرڤان بارزانی: بردنەوەی جامی کەنداو سەرکەوتنی تەواوی وڵاتە

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە تیمی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق دەكات و رایدەگەیەنێت، بردنەوەی جامی کەنداو سەرکەوتنی تەواوی وڵاتە.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ لە هەولێر پێشوازی لە تیمی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق کرد و پیرۆزبایی لە هەڵبژاردەكە کرد بۆ بردنەوەی جامی پاڵەوانیەتیی (کەنداو 25) کە هەفتەی رابردوو لە بەسرا ئەنجامدرا.

نێچیرڤان بارزانی وێڕای بەخێرهێنان و دەربڕینی خۆشحاڵی بە سەردانی هەڵبژاردەی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەدا، بردنەوەی جامی کەنداو لەلایەن هەڵبژاردەی عێراقەوە، سەرکەوتنی تەواوی وڵاتە و دڵی هەموو عێراقییەکانی لە سەرتاسەری وڵات خۆشکرد.

لە دیدارەكەدا، كە وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگارانی هەولێر و بەسرا و سەرۆکی یەکێتیی تۆپی عێراق و ژمارەیەک لە بەرپرسان ئامادەبوون، سەرۆکی هەرێم دووپاتیکردەوە، ئەم سەرکەوتنە بۆ عێراق و عێراقییەکان گرنگ بوو، چونکە هەموو عێراقییەکانی لە دەوری سەرکەوتنەکەدا کۆکردەوە، پەیامێکیشی گەیاندە جیهان کە عێراق گەڕایەوە و هەستایەوە سەر پێ.

لای خۆیانەوە سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق و پارێزگاری بەسرا و راهێنەران و یاریزانان و ئەندامانی هەڵبژاردەکە، سوپاس و پێزانینیان بۆ ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی لە ئاهه‌نگی ده‌ستپێكردنی خولی جامی پاڵەوانیەتیی (کەنداو 25) دووپاتکردەوە و خۆشحاڵیی خۆیان بە سەردانی هەرێمی کوردستان دەربڕی.

بابەتی پێشتر

فراکسیۆنی یەکێتی: قائیمقامی داقوق پشکی کوردە و داوای هاتنە سەرخەتی بەپەلەی سەرۆک وەزیران دەکەین

بابەتی دواتر

کاروان گەزنەیی: وەزارەتی ناوخۆ بازرگانی بە مۆڵەتی شۆفێریی هاوڵاتییانەوە دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share