گەندەڵی لە دروستكردنی منارەی مزگەوتدا كراوە

دەستەی دەستپاكیی عێراق دەڵێت، “لە وەقفی سوننیی سەڵاحەدیندا یەك ملیار و 571 ملیۆن و 800 هەزار دینار گەندەڵی كراوە و پارە بەهەدەر دراوە”.

فەرمانگەی لێكۆڵینەوەكان لە دەستەی دەستپاكیی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند، بەڕێوەبەری گشتیی وەقفی سوننی لە پارێزگای سەڵاحەدین و چوار فەرمانبەری دامەزراوەكە دەستگیركراون و تۆمەتبارن بە گەندەڵی.

بەپێی راگەیەندراوی دەستەی دەستپاكی، لە دیوانی وەقفی سوننیی سەڵاحەدیندا، یەك ملیار و 571 ملیۆن و 800 هەزار دینار گەندەڵی كراوە و پارە بەهەدەر دراوە، زیاتر لەو پارەیەش گەندەڵی لە دروستكردنی منارەی مزگەوتدا كراوە.

ئاشكرایكردووە، لە دروستكردنی 35 منارەی مزگەوتدا لە پارێزگای سەڵاحەدین پارە بەفیڕۆدراوە و بودجەی ناڕاست تەرخانكراوە، بە جۆرێك بۆ هەر یەكێك لەو 35 منارەیە 56 ملیۆن و 500 هەزار دینار تەرخانكراوە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی دارایی هەرێم رێنمایی خەرجی و داهاتی بۆ ساڵی 2023 بڵاوكردەوە

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: مێژوو شایەتە چۆن مامە ریشە و هاوڕێكانی بەورئاسا بەگژ شەوەزەنگدا دەچوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەرەقە سپییەكەی كازمی كەوتە كار

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، لەمڕۆوە ڕێكارە کارگێڕییەکانی چاکسازییەکانی ناو پلانی “وەرەقەی سپی” دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە. نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی…
Total
0
Share