سۆران عومەر: دانانی پارێزگاری بانکی ناوەندی لە لایەن سەرۆک وەزیرانەوە نایاساییە

سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت، دانانی پارێزگاری بانکی ناوەندی لە لایەن سەرۆک وەزیرانەوە نایاساییە و داوای گرتنەبەری رێکاری یاسایی دەكەن.

كەمێك لەمەوبەر لە رێگەی پەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك، سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، “دانانی پارێزگاری بانکی ناوەندی بەوەکالەت لە لایەن سەرۆک وەزیرانەوە نایاساییە و داوای گرتنەبەری رێکاری یاسایی بۆ دانانی پارێزگاری بانکی ناوەندی دەکەین، تاکو پارێزگاری بانکەکە سەربەخۆیی لە کارەکەیدا هەبێت و لە بەردەم لێپرسینەوەی پەرلەماندا بە دروستی ئەرکەکانی بەجێبهێنێت”.

بەپێی وتەی ئەو پەرلەمانتارە، “هەر پارێزگارێکی بانکی ناوەندی بەوەکالەت لە لایەن سەرۆک وەزیرانەوە دانرابێت، کەوتووەتە ژێر کۆنترۆڵی سەرۆک وەزیران و رێگە یاساییە دروستەکە نەگیراوەتەبەر”.

بابەتی پێشتر

گوندێك بۆ 212ـیەمین جار خاپووركرا

بابەتی دواتر

چۆن لیمۆ و نیشاستە بۆ نوێکردنەوە و سپیکردنەوەی جەستەت بەکاردەهێنیت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share