بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیان بڵاویکردەوە، شەش کەس کە لەماوەی رابردوودا بەتۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرابوون، دوای ساغبوونەوەی تۆمەتەکانیان لەلایەن دادگاوە سزادران.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیان ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویکردەوە، “پاش ئەوەی لە چەند مانگی رابردوودا توانرا لەلایەن هێزەکانی بەرێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیانەوە بە تۆمەتی بە كارهێنانی ماددەی هۆشبەر شەش تۆمەتبار دەستگیربکرێن، دوای ئەوەی ئەوەی دۆسیەکەیان خرایە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە و پاش چەندین دانیشتنی دادگا و خستنەڕووی تەواوی بەڵگەکان و دانپیادانانی تاوانباران بە تاوانەکانیاندا سەرجەمیان سزادران.
ئاماژەی بەوەش کرد، “سەرجەم تۆمەتبارەکان لەدوای داننان بە تاوانەکانیان سەرجەمیان بە پێی ماددەی 30 لە یاسای ژمارە 1 ی ساڵی 2020 تایبەت بە ماددە هۆشبەرەكان بۆ ماوەی یەک ساڵ زیندانیكردن و بە بڕی پێنج ملیۆن دیناری عێراقی سزادران”.