درەنگانی شەوی رابردوو دادوەرێکی خانەنشین لە شاری هەولێر گیانیلەدەستدا، تائێستا پزیشکی دادوەری شارەکە هۆکاری رووداوەکەی ئاشکرانەکردووە.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، “درەنگانی شەوی رابردوو پیاوێکی تەمەن 70 ساڵان لەناو پرۆژەی لوبنانی سیتی لە شاری هەولێر گیانیلەدەستداوە و بەرەبەیانی ئەمڕۆش پۆلیس گەیشتووەتە شوێنی رووداوەکە و بەڵگەکانی کۆکردووەتەوە”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “دوو ژنی بەرەگەز عەرەب دەستگیرکراون، کە خەڵكی ناوەڕاست و باشووری عێراقن”.
ئاشکراشیکرد، “تائێستا راپۆرتی پزیشکی دادوەری لەبارەی هۆکاری مردنی هاوڵاتییەکەوە دەرنەچووە، تائێستا بۆ پۆلیسیش رووننەبووەتەوە کە مردنەکەی بەهۆی خواردنی حەبی ڤیاگراوەیە یاخود نا”.