بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی رۆژی دادوەریی عێراقەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و جەختدەکاتەوە لە پابەندبوون بە گەشەپێدانی دەسەڵاتی دادوەری و پشتیوانیکردن لە ئەرکە گەورەکانی وەک پرەنسیپی نەگۆڕی یەکێتی.
لە پەیامەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانیدا هاتووە، “بەناوی خۆم و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە لە رۆژی دادوەریی عیراقدا، پیرۆزباییەکی گەرم لە دامەزراوە دادوەرییەکان دەکەم کە سیمبوولی دادگەری، گەشەپێدانی دیموکراسی و پایەیەکی پتەون لە پایەکانی دەوڵەتی شارستانی”.
دەشڵێت، “ئەم بۆنەیە بە دەرفەتێکی گرنگ دەزانم بۆ دووپاتکردنەوەی پرەنسیپە نەگۆڕەکەمان لە پەرۆشی و پابەندبوونمان بە گەشەپێدانی دەسەڵاتی دادوەری و پشتیوانیکردن لە ئەرکە گەورەکانی، هەروەها پارێزگاریکردن لە دادگەری و دیموکراسی لەپێناو چەسپاندنی یاسا و پاراستنی مافی تاکەکان لە وڵاتدا”.