78 ملیار دۆلار براوەتە دەرەوەی عێراق كە چوار بانكی هەرێمی كوردستانیش بەشداربوون

هەردوو پەرلەمانتار عەلی حەمەساڵح و سۆران عومەر دەڵێن، 78 ملیار دۆلار براوەتە دەرەوەی عێراق كە چوار بانكی هەرێمی كوردستانیش بەشداربوون

ئەو دوو پەرلەمانتارە راشیانگەیاندووە، “شێوازێكی مەترسیداری سپیكردنەوەی پارە لە ڕێگای بانكە ئەهلییەكانی عێراقەوە ئەنجامدراوە و لە ماوەی شەش ساڵدا 78 ملیار دۆلار لە 48 بانكەوە براوەتە دەرەوە بەبێ ئەوەی ناوی ئەو كەسانە تۆماركرابێت و دەشڵێت،”چوار بانكی هەرێمی كوردستانیش لە ناردنە دەرەوەی پارەكە بەشداربوون”.

ئاشكراشیانكرد، “ساڵانی(2009 – 2010 – 2011 – 2012 – 2013 – 2014)، نزیكەی 128 هەزار و 165حەواڵە بۆ دەرەوەی عێراق ئەنجامدراون كە بڕی پارەكە 209 ملیار و 999 ملیۆن دۆلاربووە، لە كۆی ئەم حەواڵە و بڕە 19 هەزار و 93 حەواڵەی كەس نازانێت كێ ناردوویەتییە دەرەوەی عێراق و بڕی ئەو پارانەش 78 ملیار و 583 ملیۆن دۆلارە”.

ئەو دوو پەرلەمانتارە دەشڵێن، “ئەو 78 ملیار دۆلارەش كە كۆدەكانی ناوی كەسی لەسەر نەبووە و حەواڵە كراوە لە ڕێگای 48 بانكەوە براوەتە دەرەوەی وڵات و بەشێك لەو بانكانە لقیان لە هەرێمی كوردستان هەیە، لەو 78 ملیار دۆلارە 10 ملیار و 781 ملیۆن دۆلاری لە ڕێگای چوار بانكی هەرێمەوە حەواڵە كراون كە بریتین لە:-

بانكی ئەریبل سێ ملیار و 619 ملیۆن دۆلاربانكی شیمال سێ ملیار و 916 ملیۆن دۆلاربانكی كوردستان یەك ملیار و 961 ملیۆن دۆلاربانكی جیهان یەك ملیار و 283 ملیۆن دۆلاركە بە كۆی گشتی 10 ملیار و 781 ملیۆن دۆلارە و لەم چوار بانكەوە براونەتە دەرەوەی عێراق بەبێ ئەوەی ناوی ئەو كەسانە بوونی هەبێت كە پارەكەیان ناردووە.

بابەتی پێشتر

ئەو گەنجەی رێگریی لێكرا ئاڵای كوردستان هەڵبكات راستی رووداوەكە دەگێڕێتەوە

بابەتی دواتر

ئاگادارییەك بۆ ئەو كەسانەی فۆڕمی پاسەوانی سنووریان پڕكردووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share