ئۆتۆمبێلێكی مۆدێل 2023 بەخشرا بەم هاندەرە عێراقییە

بڵاوبوونەوەی وێنەكانی دوو هاندەری عێراقی كاردانەوەی فراوانیان بەدوای خۆیاندا هێناوە و سێ ئۆتۆمبێلیان پێبەخشرا.

بە دەركەوتنی بەم شێوەیە و ئاهەنگگێڕانی بە بۆنەی بردنەوەی عێراق لە پاڵەوانێتیی كەنداوی 25 و بوون بە پاڵەوانی جامی كەنداو، گەنجێكی عێراقی هاوسۆزیی شەقامی بەدەستهێنا و كۆمپانیایەكی بواری بازرگانیی ئۆتۆمبێل، ئۆتۆمبێلێكی مۆدێل 2023ـی بۆ تەرخانكردووە و داوا لە هاوڵاتییان دەكات هەر كەسێك گەنجەكە دەناسێت، ئاگاداریبكاتەوە بۆ وەرگرتنی خەڵاتەكە.

دوێنێش سائر حەسۆ کە خەڵکی تەلەعفەرە و دوای سەرکەوتنی عێراق لە پاڵەوانێتیی جامی کەنداوی 25ـدا، منداڵەکانی خۆی و برازاکانی کە باوکیان بێسەروشوێنە بە عەرەبانە دەگێڕا و بەشداریی ئاهەنگەکانی پێدەکردن، دوو ئۆتۆمبێلی بە دیاری لە لایەن سابت عەباسی وەزیری بەرگریی عێراق و کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەتەوە پێبەخشرا.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ سێ خاڵی لە خیتافێ داماڵی

بابەتی دواتر

ئەو گەنجەی رێگریی لێكرا ئاڵای كوردستان هەڵبكات راستی رووداوەكە دەگێڕێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چەند کاتژمێر پێویستە بۆ خەو؟

کاتەکانی خەوتن کە کاریگەریی لەسەر فەرمانی ئەندامەکانی لەش دادەنێت، بۆ زۆر کەس جیاوازن، هەروەک چۆن ژمارەی کاتژمێرەکانی خەویش…
Total
0
Share