دۆلار دەگەڕێتەوە بۆ نرخی فەرمی

ئیسحان شەمران راوێژكاری بانكی ناوەندیی عێراق بە رۆژنامەی(العربی الجدید)ی قەتەری راگەیاندووە، “چەند ڕێوشوێنێكی پێویست گیراوەتەبەر كە بەهای دۆلار لەبازاڕی ڕەش دەگەڕێنێتەوە نرخی فەرمی واتە 1470 دینار بۆ هەر دۆلارێك”.

ئەوە لەكاتێكدایە كە بۆ ڕۆژی چوارەم لەسەریەك، بەهای دیناری عێراقی پاشەكشێی پێوانەیی لە بەرامبەر دۆلار تۆماركرد و ئەمڕۆیەكشەممە، بەهای یەك دۆلار گەیشتووەتە 1650 دینار كە یەكەمجارە بەهای دۆلار بگاتە ئەو ئاستە.

راوێژكارەكەی بانكی ناوەندی ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد،”بانكی ناوەندی لە كاتژمێرەكانی ڕابردوودا دەستیكردووە بە جێبەجێكردنی ڕێوشوێنی نوێ‌ بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكانی حكومەت و بەوەش كاریگەری لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار دەبێت”.

بابەتی پێشتر

لە خورماتوو پێنج تیرۆریست كوژران

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: ئێمە لەگەڵ ئەوەین ڕێككەوتن لەسەر كۆی كێشە هەڵپەسێردراوەكان لەگەڵ حكومەتی عێراقدا هەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share