یاریدەدەرێتی ئاسایشی حاجیاوا بڵاویکردەوە، حەوت کەس لە سنووری چوارقورنە و حاجیاوا بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون.
یاریدەدەرێتی ئاسایشی حاجیاوا بڵاویکردەوە، “لە درێژەی کار و چالاکییە بەردەوامەکانمان، بە وەرگرتنی زانیاری ورد و بەدواداچوونی پێویست، هەڵمەتی دەستگیرکردنی بازرگان و بەکارهێنەرانی ماددەی هۆشبەر ئەنجامدرا، دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەر توانرا حەوت کەس دەستگیربکرێن”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “دەستگیرکراوەکان لە بەکاهێنەرو بازرگانیی ماددەی هۆشبەربوون و دانیشتووی قەزای حاجیاواو چوارقورنە بوون، لەئێستادا سەرجەمیان راگیراون بەیاسای ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵیەکان ماددەکانی( 26-30 )لە ژێر لێکۆڵینەوەدان”.