سەعدی پیرە: ئێمە و پارتی دوژمنی یەکنین رکابەری یەکترین

سەعدی پیرە

سەعدی پیرە رایگەیاند، یەکێتی و پارتی دوژمنی یەکتر نین، دوو رکابەری یەکترن، ئێمە دەمانەوێت زۆرترین دەنگدەر رابکێشین پارتیش بەهەمان شێوە.

سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “پارتی و یەکێتی دوو حزبی جیاوازن لە سیستمێکی فیدڕاڵی دیموکراسی فرە حزبیدا، بە دڵنیاییەوە بۆچوونی جیاواز لەنێوانیاندا هەیە، ئەگەر نەبێت مانای وایە دەبنە یەک حزب، نابێت پێتان وابێت کە ئەمجارە دانیشتین و رێکەوتین هەرگیز کێشە لەنێوانمان دروست نابێت”.

باسیلەوەشکرد، “پێویستە دەستەواژەی کێبڕکێی سیاسی لە دوژمنایەتی سیاسی جیابکرێتەوە، یەکێتی و پارتی دوژمنی یەکتر نین، ئەوان دوو رکابەری یەکترن و دەیانەوێت زۆرترین دەنگدەر بۆخۆیان کۆبکەنەوە، بەڵام هەوڵدەدەین چۆن لە کۆبوونەوەکانی دیالۆگی نیشتمانی لە عێراق دانیشتین و وەرەقەیەک بۆ حوکمکردن خرایە سەر مێزی گفتوگۆ، لە هەرێمیش دابنیشین لەسەریەک مێز، تەنانەت ئەگەر پێویست بکات رێکەوتنەکانی رابردوو هەڵبوەشێنرێنەوە و رێکەوتنی نوێ بکرێت”.

سەبارەت بە پرسی پێکهاتە کەمینەکانی هەرێم سەعدی پیرە وتی، “پێکهاتەی تورکمان پێویستە نوێنەری خۆیان بن نەبنە نوێنەری نە یەکێتی نە پارتی، پێویستە چۆن لەکاتی شەڕی ناوخۆ بێلایەن بوون، ئێستاش بێلایەن بن”.

بابەتی پێشتر

بەدواداچوون بۆ رێگری لە بەرزكردنەوەی ئاڵای كوردستان لە یاریگای بەسڕە دەكرێت

بابەتی دواتر

وردەکاریی رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی ناحیەی چوارقورنە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گۆڕان بۆ یەکێتی: با پەرەپێدانی پەیوەندییەکانمان وەڵامی پێداویستییەکانی خەڵک بێت

بزوتنەوەی گۆڕان بە بۆنەی 46 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە، پیرۆزباییەکی ئاراستەی ئەو حزبەکردووە، هیوادارە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان…
Total
0
Share