بەبۆنەی بەدەستهێنانی پاڵەوانێتیی جامی كەنداوی عەرەبی، رۆژی دووشەممە لە یاریگای نێودەوڵەتیی فەڕەنسۆ هەریری بە ئاهەنگێك پێشوازی لە یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراق دەكرێت.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە ” بەبۆنەی بەدەستهێنانی پاڵەوانێتیی جامی كەنداوی عەرەبی لەلایەن هەڵبژاردەی عێراق، پیرۆزبایی لە هەڵبژاردەی عێراق و جەماوەر و گەلانی عێراق دەكەین”.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، “بەم بۆنەیەوە ڕۆژی دووشەممە 23ی ئەم مانگە كاتژمێر 2:30ی پاشنیوەڕۆ لە یاریگای نێودەوڵەتیی فەڕەنسۆ هەریری بە ئاهەنگێك پێشوازی لە یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراق دەكرێت”.