عێراق پلەی دووەمە.. ئەو وڵاتانەی زۆرترین نەوتیان بەرهەمهێناوە لە ساڵی رابردوودا

عێراق لە پلەی دووەمی ئەو وڵاتانەدایە کە لە ساڵی رابردوودا بەرزترین ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتیان هەبووە لەناو وڵاتانی ئەندامی  ئۆپیک.

بەپێی راپۆرتی مانگانەی رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک)، تێکڕای بەرهەمهێنان عێراق ساڵی رابردوو 4 ملیۆن و 448 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بووە، لەکاتێکدا لە ساڵی 2021دا 4 ملیۆن و 49 هەزار بەرمیل بووە.

بەپێی راپۆرتەکە، “عێراق لە ماوەی ساڵی 2022دا بووە دووەم گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوتی خاو لە نێوان ئەندامانی ڕێکخراوەکەدا”، ئاماژەی بەوەدا کە سعودیە لە نێو ئەندامانی ڕێکخراوەکەدا پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە بە بەرهەمهێنانی 10.531 بەرمیل لە رۆژێکدا.

ئیماراتیش لە پلەی سێیەمدایە بە 3.065 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا، کوەیت چوارەم بەرهەمهێنەرە بە 2 ملیۆن و 705 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

لەسەر بنەمای مانگانە بەرهەمهێنان کەم بووەوەعێراقلە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ڕابردوودا نزیکەی 4 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا زیادیکردووە و گەیشتووەتە 4 ملیۆن و 480 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، لە کاتێکدا لە مانگی تشرینی دووەمی 2021دا 4.484 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا بووە.

تێکڕای بەرهەمهێنانی 13 ئەندامی رێکخراوەکە لە مانگی رابردوودا 28.971 ملیۆن بەرمیل بووە لە رۆژێکدا، بەراورد بە مانگی تشرینی دووەمی ڕابردوو 91 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا زیادیکردووە.

بابەتی پێشتر

وردەکاری کێشەکانی یۆڤانتۆس بزانە

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: مام حەمید رەشاش تا كۆچكردنیشی لە رێڕەوە دروستەكەی خەبات لاینەدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share