چارەنووسی پلەدارە رفێندراوەكەی هەولێر نادیارە

ماوەی دوو رۆژە ئەفسەرێك بە پلەی عەقید لە سنووری پارێزگای هەولێر رفێندراوە، تائێستا چارەنووسی نادیارە و هێزە ئەمنییەكانیش هیچ زانیارییەكیان لەسەر بڵاونەكردووەتەوە.

پێنجشەممەی رابردوو عەقید بەھزاد حسێن پلەدار لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی گومرگی هەرێمی كوردستان، لە ناوچەی كانی قڕژاڵەی هەولێر رفێندرا.

ئەگەرچی دوو رۆژ بەسەر ئەو رووداوەدا تێپەڕبووە، بەڵام تائێستا هێزە ئەمنییەكان هیچ زانیارییەكیان لەبارەیەوە بڵاونەكردووەتەوە.

تۆڕی میدیایی ئێستا هەوڵیدا لێدوانی هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر وەربگرێت، بەڵام پەیوەندییەكەی بەردەست نەبوو.

عەمید حەیدەر عومەر عەلی، بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی گومرگی هەرێم بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، سبەی لەگەڵ دەستپێكردنەوەی دەوامی فەرمی بەرچاوڕوونییان لەسەر رووداوەكە دەبێت.

عەقید بەھزاد حسێن خەڵكی ئاكرێ-یە، بەپێی زانیارییەكان لە لایەن دوو ئۆتۆمبێلی جام رەش و ژمارەیەك چەکدارەوە رفێندراوە.

بابەتی پێشتر

کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاوکرایەوە

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی بەشداری ساڵیادی محەمەد باقر ئەلحەکیم دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share