وەزیری بەرگریی بەریتانیا رایدەگەیەنێت، “وڵاتەكەی پابەندە بە هاوكاریكردنی ئۆكرانیا و ناردنی 600 مووشەك لە دژی روسیا.
بێن وڵاس وەزیری بەرگریی بەریتانیا رایگەیاند، “ئامادەین هاوكاریی سەربازیی ئۆكرانیا بكەین لە دژی روسیا و وتیشی، “بە نیازین 600 ساروغی جۆری بریمستۆن لە چوارچێوەی هاریكارییە سەربازییەكاندا بنێرێت بۆ ئۆكرانیا”.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، “لە سەرەتای جەنگی ئۆكرانیاوە بەریتانیا لەگەڵ هاوپەیمانەكانیدا بڕیاریانداوە چەند سزایەك بەسەر رووسیادا بسەپێنن.