بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەرگامان بۆ هەموو هێز و لایەنێك كراوەیە كە كار بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بكات

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت، لە ماوەی رابردوودا بەهۆی ناكۆكییە سیاسییەكانەوە هەرێمی كوردستان بە دۆخێكی سیاسی و ئابووریی ئاڵۆزدا تێپەڕی و كاریگەرییەكی نەرێنی لەسەر ژیان و گوزەرانی خەڵكە خۆشەویستەكەمان بەجێهێشت و ئەمەش خواستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان نەبووە و هەرگیز ئەو خەڵكە تێكۆشەر و خۆڕاگرەمان بە شایستەی نائومێدبوون لە دۆخەكە و دروستكردنی دوودڵی لەناویاندا نەزانیووە.

سەرۆكی یەكێتی راشیگەیاند، “‏‎ئێمە لەپێناو ژیانی خەڵك و پاراستنی هەرێمەكەمان دەمانەوێت هەنگاوی دیبلۆماسی و بونیادنەرانە بنێین و سیاسەت ئامرازێك بێت بۆ خزمەتكردنی خەڵك نەوەك ترازان و دووركەوتنەوە. ئاشكراشە بژاردەی سەرەكی ئێمە هەمیشە تەبایی و یەكڕیزی بووە و بە هەمووشێوەیەك دژی ناكۆكی و دووبەرەكی وەستاوینەتەوە.

سەرۆك بافڵ جەختیكردەوە، “یەكێتی دەیەوێت لەپێناو گوزەرانی خەڵك و دەستەبەركردنی ژیانێكی شایستە، دۆخەكە بەرەو ئارامی و ئاشتەوایی ببات و سیاسەت بۆ ئێمە بریتی بووە لە بەهێزیی كورد و سەربەرزی خەڵكەكەی، لەم رێڕەوە مێژووییە لانادەین و درێژەی پێدەدەین و دەرگامان بۆ هەموو هێز و لایەنێك كراوەیە كە دەیەوێت بە ڕۆحێكی كوردانە و دوور لە بەرژەوەندیی تەسكی حزبایەتی كار بۆ چارەسەركردنی بنچینەیی كێشەكان بكات و خزمەتی هاوڵاتییان بكات بەبێ جیاوازی”.

لە پەیامەكەی بافڵ جەلال تاڵەبانیدا هاتووە، ‏‎دەبێت هەموومان ئەو ڕاستییە بزانین كوردستان ئەو كاتە بەهێزترە كە متمانە لە نێوان هێزە سیاسییەكاندا هەبێت و پێكەوە لەپێناو كوردستان و خەڵكەكەی خەبات بكەین و پێویستە تێبگەین سیاسەت بە عینادی و ناوزڕاندن ناكرێت و بەرپرسیارێتیی گەورەمان بەرامبەر خاك و خەڵكەكەمان لەسەر شانە و دۆخی ئەمڕۆی هەرێم نەخوازراوە و سیاسەت بەمشێوەیە خزمەت بە هیچ كەسێك ناكات و خەڵك، هێزە سیاسییەكان و كەسایەتییە سیاسی، ئایینی، كۆمەڵایەتی و رۆشنبیرییەكانیش داوای چارەسەركردنی كێشەكان و زاڵبوون بەسەر بەربەستەكانمان لێدەكەن و دروستكردنی پشێوی و هەڵای میدیایی هەرگیز هۆكارێك نەبووە بۆ دڵخۆشكردنی خەڵك، بەڵكو ئامرازێك بووە بۆ نائومێدكردنیان لە كۆی هێزە سیاسییەكان و پرۆسەی حوكمڕانی لە وڵاتدا.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: بەبۆنەی بەدەستهێنانی جامی كەنداو پیرۆزبایی لە هەموو گەلانی عێراق دەكەین

بابەتی دواتر

شارەوانیی سلێمانی: كاركردن لە پڕۆژەی یەكتربڕی ئارام و ئەندەرپاسی فاروق نزیكدەبێتەوە لە قۆناغی دڵخۆشكەر

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پزیشکیان گەیشتە هەولێر

سەرۆک کۆماری ئێران گەیشتە هەولێر. مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران، لە رێگای فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە گەیشتە هەرێمی کوردستان.…
Total
0
Share