بە هۆكارێكی نادیار ئاگر لە ماڵێك لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ كەوتەوە و بەهۆیەوە كەسێك گیانیلەدەستدا و كەسێكی دیكەش برینداربوو.
ئەمیر عەلی لێپرسراوی راگەیاندنی تەندروستیی زاخۆ رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاگر لەماڵێك لە گەرەكی عەباسێكێ لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ كەوتەوە و بەهۆیەوە دوو كەس برینداربوون و دوای گەیاندنیان بە نەخۆشخانە یەكێك لە بریندارەكان بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانیلەدەستدا.