بافڵ جەلال تاڵەبانی: تاوانباران رووبەڕووی دادگا بکەنەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، كوژرانی پێنج هاوڵاتییەكەی هەرێمی كوردستان لە پارێزگای مێردین ئیدانە دەكات و داوای سزادانی “تاوانباران” دەكات.

لە پەیامێكدا كە كەمێك لەمەوبەر بڵاویكردەوە، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، “بە توندی تاوانە گەورەکەی پارێزگای مێردین لە تورکیا ئیدانە دەکەم کە بەهۆیەوە پێنج هاونیشتمانی گیانیان لەدەستدا”.

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامەكەیدا دەڵێت، “وێڕای پرسە و هاوخەمیی قووڵمان بۆ کەسوکار و خانەوادەکانیان، داواکارم لایەنە پەیوەندیدارەکانی تورکیا بەدواداچوونی جددی بکەن و تاوانباران رووبەڕووی دادگا بکەنەوە”.

بابەتی پێشتر

زڤیرێڤ ماڵئاوایی لە کراوەی ئوسترالیا کرد

بابەتی دواتر

چاوەڕواننەکراو.. یەکێک لە سێ کاپتنەکەی ڕیاڵ مەدرید ماڵئاواییدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share