پەرلەمانی پرتوگال نیقابی قەدەغە کرد

پەرلەمانی پرتوگال پرۆژە یاسایەکی راستڕەوی توندڕەوی پەسەند کرد کە بە شێوەیەکی کاریگەر لەبەرکردنی نیقاب دەکاتە ئامانج.

ئەم پرۆژە یاسایە لەلایەن پارتی راستڕەوی توندڕەوی شێگا پێشنیار کراوە، کە بووە دووەم گەورەترین هێزی سیاسیی پرتوگال لە هەڵبژاردنی مانگی ئایاری ساڵی رابردوودا.

پرۆژەیاساکە 60 دەنگی پارتی شێگای بەدەستھێنا، جگە لە دەنگی ھاوپەیمانیی حکومەتی ناوەند-راست و پارتە لیبراڵەکان، لایەنە چەپ و کۆمۆنیستەکان لە دژی پرۆژەیاساکە دەنگیان دا.

بە وتەی بەرپرسانی مسوڵمان لە پرتوگال، نیقاب بە شێوەیەکی بەرفراوان لەلایەن ژنانی مسوڵمان لە پورتوگال لەبەرناکرێت، بەڵام “نەریتێکە” کە هەندێک پابەندن پێیەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share