لەتیف نێروەیی: كابینەی نۆیەم حكومڕانی بۆ دژایەتیكردنی لایەنەكان بەكارهێناوە

ئەندامێكی ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتی رایدەگەیەنێـت، پەیامی یەكێتی خستنەرووی ئەو كەموكورتی و ناعەدالەتییانە بووە كە لە كابینەی نۆیەم لە دژی چەند ناوچەیەك ئەنجامدراوە و دەشڵێت، “حكومڕانیی كابینەی نۆیەم تاكڕەوانە بووە و ئەوەش وایكردووە سەركەوتوو نەبێت”.

لەتیف نێروەیی ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند،” پەیامی یەكێتی خستنەرووی كەموكورتییەكانە سەبارەت بەو ناعەدالەتییەی لە چەند ناوچەیەك پەیڕەودەكرێت تەنها یەكێتی لە شێوازی حكومڕانی نیگەران نەبووە، بەڵكو سەرجەم لایەنەكانی دیكە لە شێوازی حكومڕانیی كابینەی نۆیەم ناڕازین”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، كابینەی نۆیەم حكومڕانی بۆ دژایەتیكردنی لایەنە بەشداربووەكان بەكارهێناوە، جگەلەوەش كابینەكە تاكڕەوانە بڕیاریداوە و ئەوەش وایكردووە سەركەوتوو نەبێت.

بابەتی پێشتر

بێستون حەوێز ئاسەواری گوللە بە جەستەیەوە بووە و تەرمەكەیان لە شوێنێكەوە هەڵداوەتەخوارەوە

بابەتی دواتر

ئاگادارییەك بۆ شۆفێران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: بە پلان و بەرنامە قیرتاوكردن و نۆژەنكردنەوەی شەقام و كۆڵانەكان ئەنجامدەدرێن

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ساڵانە بە پلان و بەرنامە قیرتاوكردن و نۆژەنكردنەوەی شەقام و كۆڵانەكان ئەنجامدەدرێن. بەپێی راگەیەندراوێكی…
Total
0
Share