کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ و سبەینێ پلەکانی گەرما بەرزبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما یەک پلە بەرزتردەبنەوە لە تۆمارکراوى رۆژى پێشوو”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “سبەینێ پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانى گەرما بە 1-2 پلە لە تۆمارکراوى رۆژى پێشوو بەرزتر دەبنەوە”.

سەبارەت بە بەرزترین پلەکانی گەرما کەشناسیی ئاشکرایکرد، “بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی لە هەولێر: 18 پلەى سیلیزى، سلێمانی: 16 پلەى سیلیزى، دهۆک: 18 پلەى سیلیزى، کەرکوک: 19 پلەى سیلیزى، هەڵەبجە: 16 پلەى سیلیزى، زاخۆ: 18 پلەى سیلیزى، سۆران: 15 پلەى سیلیزى، گەرمیان: 20 پلەى سیلیزى دەبێت”.

بابەتی پێشتر

کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لە هەولێر دەکەوێتەکار

بابەتی دواتر

هاوشێوەی خەیاڵێکی زانستییە<br>زانایان دەیانەوێت جگەری بەراز بۆ مرۆڤ دابنێن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی بەنزین بەرزبووەوە

بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا، نرخی هەر سێ جۆرەكەی بەنزین لە بەشێك لە بەنزینخانەكانی شاری سلێمانی 25 دینار…
Total
0
Share