هاتوچۆی سلێمانی ئاماری رووداوەكانی هاتوچۆ و قوربانییانی رووداوەكانی ساڵی رابردووی بڵاوكردەوە و رایدەگەیەنێت، بەراورد بە ساڵی پێشووتر كەمیانكردووە.
بەهمەن عەبدوڵا، وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، ساڵی رابردوو هەزار و 44 رووداوی هاتوچۆ روویانداوە كە بەراورد بە ساڵی 2021 كەمیكردووە و لەو ساڵەدا هەزار و 240 رووداو تۆماركراون.
كەمبوونەوەی رووداوەكان بووەتەهۆی كەمبوونەوەی گیانلەدەستدان بەهۆی رووداوەكانەوە و بەپێی ئامارەكە لە ساڵی 2022دا 174 كەس بەهۆی رووداوەكانی هاتوچۆوە گیانیان لەدەستداوە، لەكاتێكدا ژمارەكە لە ساڵی 2021دا 231 كەسە.
بەهمەن عەبدوڵا ئەوەشی خستەڕوو، بەهەمان شێوە برینداربووان كەمیانكردووە و ساڵی رابردوو سێ هەزار و 843 بریندار هەبووە، لەكاتێكدا ساڵی پێشووتر سێ هەزار و 849 كەس بەهۆی رووداوەكانەوە برینداربوون.
وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی ئامارەكەی بە “جێگەی دڵخۆشی” ناوبرد و هۆكارەكەشی گەڕاندەوە بۆ ماندوبوونی بەڕێوەبەر، ئەفسەر و كارمەندانی هاتوچۆ و پابەندبوونی هاوڵاتییان بە یاسا و رێنماییەكانەوە.