دامەزراندن بۆ توێژێك راگەیەندرا

وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق دامەزاندنی پزیشكانی ڤێتێرنەریی راگەیاند.

ئەمڕۆ سێشەممە لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق ئاشكرایكرد، نزیكەی پێنج هەزار پلەی وەزیفیی بۆ دامەزراندنی پزیشكانی ڤێتێرنەری تەرخانكردووە.

بەپێی راگەیەندراوەكە كە بە ناوی عەباس جابر عەلیاوی وەزیری كشتوكاڵەوە بڵاوكراوەتەوە، چوار هەزار و 937 پلەی وەزیفی بۆ پزیشكانی ڤێتێرنەری جێگیردەكرێن و هەوڵەكانیان چڕكردووەتەوە بۆ ئەوەی بە خێرایی لەسەر میلاكی هەمیشەیی جێگیربكرێن، بەبێ ئەوەی چاوەڕوانی پەسەندكردنی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2023 بكەن.

بابەتی پێشتر

لە ساردترین شاری جیهان پلەی گەرما چەندە؟

بابەتی دواتر

هەڵمەتی نەمام رواندن لە فەرماندەیی هێزەکانی 70 دەستیپێکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share