لەدوای ئەو لێکترازانەی هاوپەیمانیی سەروەری لە ماوەی رابردوودا بەخۆیەوە بینی، لە ئێستادا مەترسیی لێکترازانێکی نوێ لە ئارادایە و ئەمشەویش کۆبوونەوەیەکی گرنگ لەو بارەیەوە بەڕێوەدەچێت.
میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، “ئەمشەو هاوپەیمانی سەروەری کۆبوونەوەیەکی گرنگ ئەنجامدەدات و دوایین گۆڕانکارییەکانی ناو هاوپەیمانێتییەکە دوای دەستلەکارکێشانەوەی هەردوو پەرلەمانتار رەعد دەهلکی و لەیس دلێمی تاووتوێدەکرێت”.
ئاشکراشیانکرد، “سەرکردەکانی هاوپەیمانێتییەکە هەست بە دڵەڕاوکێ دەکەن لەبارەی دۆخی ناوخۆییانەوە و بە تایبەت کە جیاوازییەکانی نێوان جەمسەرەکانی ناو هاوپەیمانێتییەکە بەرەو قووڵبوونەوە چووە بێ ئەوەی ناوەڕۆکەکانیان دیاربێت”.
باسیانلەوەشکرد، “چاوەڕێ دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوودا دەستلەکارکێشانەوەی نوێ لەناو هاوپەیمانێتییەکە رابگەیەندرێت”.