پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە لە گەڕەکی کارێزەوشکی سلێمانی تەقەی کردبوو.
بەپێی راگەیەندراوی پۆلیسی سلێمانی، “دوای بیستنی ده‌نگی ته‌قه له گه‌ڕه‌كی كارێزه‌وشكی شاری سلێمانی، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس شوێن ده‌نگی ته‌قه‌كه كه‌وتن و گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه”.
ئاماژە بەوەکراوە، تەقەکەرەکە لەلایەن بنکەی پۆلیسی کوردساتەوە دەستگیرکراوە و ناوی (ب، ب، م) له‌دایكبووی 1987ـە.
پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکردووە، لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکەدا دەستگیراوە بەسەر چەکەکەیدا کە لە جۆری دەمانچە بووە، ئێستا بە بڕیاری دادوەر راگیراوە بەمەبەستی لێکۆڵینەوە.