پۆلیسی سلێمانی دەستبەسەرداگرتنی بارهەڵگرێکی لە کەرکوک راگەیاند کە لە سلێمانی دزراوە.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، “دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی تۆماركرد كەوا ئۆتۆمبێلەكەی لێدزراوە، لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد و دوای گەڕان و بەدواداچوونەكان توانرا لەلایەن نەهێشتنی تاوانی سلێمانی- نوسینگەی نەهێشتنی دزینی ئۆتۆمبێل بە هاوكاری پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی كەركوك ئۆتۆمبێلەكە لە كەركوك بدۆزرێتەوە و دەستیبەسەردا بگیرێت”.
ئاشکراشیکرد، “لە ئێستادا دەستبەسەر ئۆتۆمبێلەكەدا گیراوە و دوای تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان رادەستی خاوەنەكەی دەكرێتەوە”.