عێراق ئینتەرنێتی خۆڕایی بۆ خێزانە كەمدەرامەتەكان دابیندەكات

وەزیری پەیوەندییەكانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە مانگی شوباتی داهاتووەوە ئینتەرنێتی پاڵپشتیكراو بەخۆڕایی بۆ خێزانە كەمدەرامەتەكان دابیندەكرێت و گێگا و نرخی ئینتەرنێتیش دیاریدەكات.

هەیام یاسری، وەزیری پەیوەندییەكانی عێراق رایگەیاند، وەزارەت ئینتەرنێتی پاڵپشتکراوی 10 گێگابایتی بەخۆڕایی بۆ هەر خێزانێک دابیندەکات، وەک پشتگیرییەک بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکان.

دووپاتیشیكردەوە، “10 گێگابایت بەخۆڕایی بۆ ئەو خێزانانە دابیندەکەین، هەروەک نرخی 100 گێگابایت بە 15 هەزار دینار بەخێرایییەکی زۆرەوە دیاریکراوە و، هاوڵاتییانیش دەتوانن پێویستیی خۆیان لە خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت دیاری بكەن”.

یاسری لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا لە بەغداد ئەوەشی خستەڕوو، ئەو خزمەتگوزارییە نوێیە لە یەکی شوباتەوە دەستپێدەکات و، وەزارەتیش ئەپڵیکەیشنێکی تایبەت پێشکەش دەکات بۆ پێوانەکردنی توانا و خێرایی و، گەیشتنی ئاگادارکردنەوە یان نوێکردنەوە لە ئەگەری تەواوبوونی بەشداریکردنەکە.

وەزیری پەیوەندییەكان یەكێك لە هۆكارەكانی خراپیی خزمەتگوزارییەكەی گەڕاندەوە بۆ بوونی ژمارەیەکی زۆر لە کۆمپانیای بێمۆڵەت کە لە 100 کۆمپانیا زیاترە و، هیچ گرێبەستێکیان لەگەڵ وەزارەتەكەیان نییە بۆ ئەوەی لێپرسینەوەیان لەگەڵ بكرێت.

بابەتی پێشتر

گواردیۆلا تاقەتی چووە

بابەتی دواتر

دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگری دزراودا گیرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share